٢٢ تەمووز ٢٠١٦ - ١٩:٠٨
دەسخۆشی کردنی ئۆباما لە کۆچبەرە موسڵمانەکانی کۆمەڵگای ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەسخۆشی کرد لە دەورو ڕۆڵی موسڵمانەکانی وڵاتەکه ی و وتی: هەر چەشنە هەڵاواردنێک دەرحەقی ئەوانە بە قازانجی تیرۆریزم دەبێ.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : باراک ئۆباما پێنجشەممە چەند کاتژمێر بەر لە ئاخافتنی دۆناڵد تڕامپ لە کۆنوانسیۆنی پارتی کۆماریخوار و لە چاوپێکەوتنی بە نوێنەرەکانی موسڵمانانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی وتی: ئەمریکییە موسڵمانەکانیش وەکو هەر ئەندامێکی دیکەی کۆمەڵگای ئەمریکا نیشتمان پەروەر و بەڕێز و ئەمریکین.

ئۆباما وتی: چە بنەماڵە کۆنەکانی ئەمریکا و چ ئەوانەی تازە هاتوون پشکێکی بنەڕەتیان هەیە لەو وڵاتە.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندوە ئەوساڵ تە دە هەزار پەنابەری سوری وەردەگرێ بەڵام هەندێک کوماریخواز دەڵێن وەها بڕیارێک لەوانەیە بێتە هۆی هاتنی تیرۆریستە دڵ رەقەکان بۆ ئەمریکا.

دۆناڵد تڕامپ بەربژێری کۆمارییەکان یەکێک لەو کەسانەیە کە ساڵی ڕابردوو پاش پەلاماری سەن بێرناردینۆ لە کالیفۆرنیا پێشنیاری کرد هاتنی موسڵمانان بۆ ئەمریکا قەدەغە کرێ.

ئۆباما بە بێ هێنانی ناوی تڕامپ وتی بیرۆکەی سیاسەتی هەڵاواردن خواز لە دژی موسڵمان بێ ڕێزی ڕاشکاو بە بایخەکانە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی هەڵاواردن دەرحەق بە موسڵمانانی ئەمریکا دەبێتە هەوێنی درۆ و دەلەسەی تیرۆریستانی داعش کە دەڵێن رۆژاوا لەشەڕی ئایینێک دایە کە زیاتر لە یەک میلیارد شوێنکەوتووی هەیە....

کۆتایی کورتە نامە/310